راچڵەكین-
شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی، كەسایەتی دیاری كوردستان كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ شەممە 4-7-2020 شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی قادری لەتەمەنی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
شێخ محەممەد ساڵی 1938 لە گوندی کربچنەی سەر بە شارۆچکەی سەنگاو لەدایکبووە، لەدوای کۆچی دوایی شێخ عەبدولکەریمی باوکی، بە سەرۆکی تەریقەتی قادری هەڵبژێردراوە.
لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ باری تەندروستیی شێخ محەممەد تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی ئەمریکا کراوە.