راچڵەكین- كامەران كەریم
لەقەزای سەیدسادق، سێ تووشبووی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەر، گەڕانەوە ماڵەوە.
نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوكەت لەقەزای سەیدسادق، لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" ئەمڕۆ سێ نەخۆشی چاكبووەی كۆرۆنا لە ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕی هەناوی د. ئەمیر الله كرم هەورامی دوای مانەوەیان لە قاوشی كۆرۆنای نەخۆشخانەكەمان نەخۆشخانەیان بەجێ هێشت و چاك بونەوە."
ئەوەش خراوەتەڕوو ، یەكێك لەو نەخۆشانە، پلازمای پێدراوەو دوانەكەی تریش دوای وەرگرتنی چارەسەر گەراونەتەوە ماڵەوە.