ژووری ئۆپراسیۆنەكانی ئیدارەی راپەڕین چەند بڕیارێكی دەركرد

کوردستان

04/07/2020     ژمارەی بینراو 149

راچڵەكین-

ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی راپەڕین بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا، پشووی فەرمانگە، بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگە حکومییەکان تاوەکو 10-7-2020 درێژبکرێتەوە. 

 

لە بڕیارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی ئیدارەی راپەڕین هاتووە، ئەو پشووە دەزگا ئەمنییەكان، تەندروستی و "خەفارەتی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە و لە كارەكانیان بەردەوام دەبن". 

رۆژی شەممە 11-7 فەرمانگە و دامودەزگەكانی سنووری ئیدارەی راپەڕین دەست بە دەوام دەكەنەوە. ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی ئیدارەی راپەڕین ئاماژە بەوە دەكات، گەنجینە و بانك و ئەو فەرمانگەیەش كە وەزارەتی دارایی خشتەی موچەكەی رادەگەیەنێت پشوو نایانگرێتەوە. 

 

دەقی بڕیارەكان:

 یەکەم /  یٔەم هەفتەیەش تا رۆژی ( 10 / 7 / 2020 ) پشووی سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگاحکومیەکان درێژ دەکرێتەوە و رۆژی شەممە رێکەوتی ( 11 / 7 ) دەوام دەست پێدەکاتەوە .

دووەم / یٔەم پشووە دەزگا یٔەمنییەکان و تەندروستی و خەفارەتی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە و و هەر بەردەوام دەبن ، هەروەها گەنجینە و بانک و یٔەو فەرمانگەیەش کە وەزارەتی دارایی خشتەی موچەکەی رادەگەیەنێ رۆژی مووچە وەرگرتنیان ..

سێیەم /  جارێکیتر سپاسی بەدەنگەوە هاتنی بەرپرسیارانەی مامۆستایانی یٔایینی سنوورەکەمان دەکەین کە بەوپەڕی هەست کردن بە مەسیٔولیەتی خۆشەویستیی و سەلامەتیی هاووڵاتیان یٔەنجامدانی نوێژی هەینیان راگرت ..

چوارەم / سەبارەت بە کلینک و نۆڕینگە پزیشکییەکان : بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆکی یەکەکارگێڕییەکان و یٔاسایش و پۆلیس مولزەمە بە سەپاندنی جێبەجێ کردنی سەرجەم رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان بە سەر هەموو کلینک و نۆرینگە پزیشکییەکاندا و هەرچی پابەندیش نەبێت یٔەوا اجرایٔاتی پێویستی بەرامبەر دەکرێت .

پێنجەم / سپاسی بەدەنگەوە هاتن و پەرۆشیی سەرجەم هاووڵاتیان و چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی سنوورەکەمان دەکەین کە بەگیانی خۆپارێزی و کۆپارێزیی یٔەم ماوەیە هاوکارمان بوون و بە هیممەت و پاڵپشتی بێدرێغی  یٔەوان و پشتیوانی خوای گەورە یٔەم دۆخە ترسناکەش تێدەپەڕێنین و هەموومان جەژنی سەرکەوتنی یەکجارەکیی ووڵاتێکی یٔاوەدان و تەبا دەگێڕین ...

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن