وەزارەتی پەروەردە لەبارەی وادەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڕیاریدا

کوردستان

04/07/2020     ژمارەی بینراو 380

راچڵەكین-

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڕیاریدا.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەرووەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند تاقیكردنەوەكان لەوادەی دیاریكراوی خۆی كە 11-7ە بەڕێوەدەچن.

 

وەزیری پەروەردە وتیشی، پاش 2 - 3 كاتكۆ لەئەنجامدانی تاقیكردنەوە، خوێندكار دەتوانێت پەڕەی سۆمای خۆی ببینێت بە وەڵامی نموونەییەوە، بۆ ئەوەی بزانێت تاوەكو چەند هەڵەی كردووە یان بە راستی وەڵامەكانی داوەتەوە.

بەپێی ئەو ئامارەی لەلایەن وەزیری پەروەردەوە خرایەڕوو، ئەمساڵ 162 هەزار و 668 قوتابی و خوێندكاری قۆناخی 12ی ئامادەیی هەبوون، 144 هەزار و 142 قوتابی لە تاقیكردنەوەكاندا بەشداردەبن.

ئەو 144 هەزار و 142 قوتابی و خوێندكارەی مافی بەشداربوونیان بەدەستهێناوە دابەشدەبن بەسەر دوو هەزار و 337 هۆڵدا، كە ئەوانیش هۆڵی زانكۆ و پەیمانگە و قوتابخانە ئەهلییەكان و هۆڵەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن