هەرێمی کوردستان؛ ٢٠٤ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

کوردستان

04/07/2020     ژمارەی بینراو 444

راچڵەکین-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تووشبوونی ٢٠٤ کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتکۆی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٢٠٤کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و نۆ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانین.

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19
                         ژمارە (١٣٠)

1. کەرەنتین: (٦٤ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١٣٠٠ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢١ شوێنی جیاواز (٥١٤ هەولێر)،(٢٢٢ سلێمانی)، (٥٦٤ دهۆك).

2. پشکنین: (١٥٦٩ پشکنینی نوێ) 
(٣٠٥ هەولێر)
(٥٤٦ سلێمانی)
(٤٨٤ دهۆك)
(٢٣٤ گەرمیان).

3. تووشبوو: (٢٠٤ تووشبووی نوێ)
(٢٥ هەولێر)
(١٠٨ سلێمانی، ٦٨ گەرمیان)
(٣ دهۆك)

4. چاکبوون: (٢٦٨ چاکبوون)
(٣٢ هەولێر)
(١٨٣ سلێمانی)
(٦ گەرمیان)
(١١ دهۆك)
(٣٦ هەڵەبجە)

5. مردن: (٩ مردن)
(٨ سلێمانی)
(١ گەرمیان)

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٦٨٨٢ هاوڵاتی (١٥٥٨٢ دەرچوو)
پشکنین ١٤٢١٩٠ (٦٤٠٧٥ هەولێر، ٤٥٤٢٢ سلێمانی، ٣١٥٨٥ دهۆك، ١١٠٨ هەلەبجە)
تووشبوون ٧٠٤٨ (١٥٩٧ هەولێر، ٥٠٦٧ سلێمانی، ١٨٦ دهۆك، ١٩٨ هەلەبجە)
چاکبوون ٢٥٣٩ (١٠١٤ هەولێر، ١٢٦٩ سلێمانی، ١٥٥ دهۆك، ١٠١ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٢٦٩ (٥٥٤ هەولێر، ٣٥٩١ سلێمانی، ٣١ دهۆك، ٩٣ هەلەبجە)
مردن ٢٤٠ (٢٩ هەولێر، ٢٠٧ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 
   وەزارەتی تەندروستی         
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
٤ تەمووز ٢٠٢٠
کۆڤید-١٩: داشبۆرد

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن