بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سەرەكی ووهان بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

جیهان

18/02/2020     ژمارەی بینراو 173

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سەرەكی ووهان بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سەرەكی شاری ووهان لەهەرێمی هۆبی چین، بەهۆی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

تەلەڤزیۆنی فەرمی چین بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 18-2-2020، لیو چیمینگ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ووچانگ ، كەلەهەمانكاتدا پزیشكی تایبەتی نەشتەرگەری مێشك و دەمار بووە، گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت،  لیژنەی نیشتمانی تەندروستی چین، ئاشكرایكرد، تا رۆژی  سێشەممە 18-2-2020 ژمارەی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە 73 هەزارو 255 كەس.

بەگوێرەی ئاماری ئەو لیژنەیە، لەهەمان كاتدا ژمارەی ئەو كەسانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە هەزارو  868 كەس كە زۆرینەیان لەناوچەی هۆبی، پایتەختی هەرێمی ووهان تۆمار كراون كە بە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئەژمار دەكرێت.

هاوكات ژمارەی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەرەەی چین گەیشتووەتە 827 كەس لە 26 دەوڵەت و ناوچە، جگە لەگیانلەدەستدانی 5 كەس بەهۆی هەمان ڤایرۆس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن