11 ڕێنمایی بۆ خه‌وێكی ئاسووده‌

تەندروستی

05/07/2020     ژمارەی بینراو 625

خه‌وێكی ئاسووده


ڕاچڵه‌كین-

بە پێی توێژینەوەكان خەوی باش هۆكارێكە بۆ هەستكردن بە دڵخۆشیەكی زۆر و كەمكردنەوەی بێ تاقەتی و دڵە راوكێ. ئەی خەوی باش چی یە؟دكتۆره‌ ئیسرا پزیشكی پسپۆڕی خۆراك له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

خەوی باش بریتی یە لە خەوتن لە كاتی خۆیدا و خەوێكی قووڵ كە بەیانی هەلدەستیت هەست كەیت كە خەوەكەت ئارامی كردویتەتەوە واتە خەوەكەت پێش نیوە شەو و بە لایەنی كەم ۷ ـ ۹ كاتژمێر لە شەوەكەدا.

ئەگەر خەوت خراپە ئەم چەند خاڵەی خوارەوە جێ بەجێ بكە بە لایەنی كەم بۆ ۲ هەفتەو پاشان دەرئەنجامەكەی ببینە كە چۆن میزاجت بەرەو باشبوون دەچێت و دلخۆشتر دەبیت:

1ـ زوو بچۆرە جێگەوە بۆ خەوتن، شوێنی خەوەكەت با رووناك نەبێت و گلۆپی كوژابێتەوە، هەوڵبدە زۆربەی رۆژەكان لە هەمان كاتدا بچیتە جێگەو لە هەمان كاتیشدا هەستیت لە خەو.

2ـ ۱ ـ۲ كاتژمێر پێش چوونە جێگاكەت رووناكی دەستكردی ئامێرەكان (مۆبایل، تابلێت، تەلەفزیۆن) نەیدابێت لە چاوت. مۆبایل لەگەل خۆت مەبەرە شوێنی خەوتنەكەت.

3ـ لە رۆژدا یان لە عەسراندا لە ۱٥ـ۲٠ خوولەك زیاتر پالمەكەوە و مەخەوە، تەنها دەتوانیت سەرخەوێك بشكێنیت لە كاتێكی كەمدا.

4ـ دووربكەرەوە لە خواردنی زۆری كافاین ( چا ، قاوە، خواردنەوە ووزە بەخشەكان، خواردنەوە وەرزشیەكان هەندێكیان كافاینیان تێدایە) بەتایبەتی مەیانخۆرەوە لە دوای ۳ـ٤ ی پاش نیوەرۆ.

5ـ رۆشتنێكی ۱٥ـ۲٠ خوولەكی لە پاش نیوەرۆ یان ئێوارە زووەكەیدا.

6ـ دووركەوتنەوە لە خواردنەوە كحولیەكان.

7ـ نزیك كاتی خەوەكەت جگەرە مەكێشە.

8ـ ئەگەر لەو كەسانەی ئەگەر ئاوێكی زۆر بخۆیت لە ئێواراندا زوو خەبەرت دەبێتەوە بۆ میزكردن لە شەودا، ئەوا بری زۆری پێویستی ئاوەكەت لە رۆژدا بخۆرەوەو كەمتر لە شەودا.

9ـ ژەمی ئێوارەكەت ئەگەر برێكی زۆر نان و برنج و ئیشی هەویر یان بسكیت و جبس لە ئێوارە یان لە شەودا زۆر بخۆی ئەوە وادەكات كە شەو زوو خەوت لێنەكەوێت و چونكە ووزەیەكی زۆری یاویتەتێ بۆیە باشترە ژەمی ئێواران ژەمێكی سووك بێت و پێكهاتە سەرەكیەكەی پرۆتین و سەوزەواتی سەر عەرز بێت و پێویستە ئاگاداربین كە ئەگەر حەزت كرد لە شەودا شتێكی تر بخۆیت چی بخۆیت.

10ـ دەبێت جێگەی نووستنەكەت تەنها جێگەی خەو بێت نەك كتێبی تیا بخوێنیتەوە یان ئیشی مۆبایل و كۆمپیوتەری تێدا بكەیت یان سەیری تەلەفزیۆنی تێدابكەیت.

11ـ هەموو شەوێك پێش خەوتن چایەكی گولە بەیبوون یان ۱ كەوچك سركەی سێوی خۆماڵی لەناو پەرداخێك ئاودا بخۆرەوە یان پەرداخێك شیری گەرم.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن