چەند ئاگاداری و رێنماییەک بۆ بەخشەری پلازمای چارەسەری

تەندروستی

06/07/2020     ژمارەی بینراو 388

راچڵەکین-

ئاگاداری و ڕێنمایی بۆ ئەو کەسانەی لە نەخۆشی کۆڕۆنا COVID-19 چاکبوونەتەوە و دەیانەوێت پلازما ببەخشن...
*بەخشەری پلازما ئەم مەرجانەی تیدا بێت.
1. تەمەنی لە 18 ساڵ زیاتر بێت.
2. بارستایی جەستەی لە 50 کگم کەمتر نەبێت.
3. بە بەڵگەوە تووش بووی کۆڕۆنا بێت، بە بەڵگەوە چاکبووبێتەوە (پشکنین Neg.) وە ماوەی 14 رۆژ بەسەر چاکبوونەوەی تێپەڕ بوو بێت.
4. لە ئافرەتاندا، نابێت پێشتر دووگیان بوو بێت.
*لە کاتی بەخشینی پلازما...
1. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن دەکات بۆ هەڵسەنگاندن
2. ئەگەر گونجاو بوو، نمونەی خوێنی لێ وەردەگیرێت بۆ پشکنین.
3. ئەگەر لە پشکنینەکان کێشەی نەبوو، ئەو کات دەتوانێ پلازما ببەخشێت.
*تێبینی...
1. سەردانی کردنی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە رۆژانی (شەممە هەتا چوار شەممە) لە کاژێر (8:00 -10:30) بەیانی دەبێت.
2. لەوانەیە پێویست بکات دوو جار سەردانی بانکی خوێن بکەیت، رۆژی یەکەم بۆ هەڵسەنگاندن و پشکنین، رۆژی دووەم بۆ بەخشینی پلازما، ئەمەش لەبەر ئەوەی تێچووی وەرگرتنی پلازما لە هەر بەخشەڕێک نزیکەی (500.000) پینج سەد هەزار دیناری عیراقیە، بۆیە ناکرێت بە بی هەڵسەنگاندن و پشکنین ئەنجام بدرێت.
3. بەخشەری پلازما دەتوانێت دوای 1 هەفتە دووبارە پلازما ببەخشێت.

د.هونەر عمر دڵپاک
بەڕێوەبەری پزیشکی بانکی خوێن
پزیشکی پسپۆرێ نەخۆشیەکانی خوێن

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن