بەهۆی كۆرۆناوە خوێندكاران لەڕێی ئينتەرنێتەوە دەخوێنن

جیهان

18/02/2020     ژمارەی بینراو 271

خوێندكارانی شەنگەهای لەترسی كۆرۆنا ناوێرن لەماڵەكانیان بچنە دەرەوە

راچڵەكین

دەسەڵاتدارانی شاری شەنگەهای لەچین، بڕیاریاندا دەستپێكی وەرزی بەهارەی خوێندن لەرێگەی ئینتەرنێتەوە بكرێت و خوێندكاران لەماڵەوە وانەكان بخوێنن.
 
میدیاكانی چین بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ 18-2-2020 سەرۆكی لیژنەی خوێندن لە شاری شەنگەهای، لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەرزی بەهارەی خوێندن كە لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەستپێدەكات، گۆڕانكاری تێداكراوەو لەبری چوونە ناوەندەكانی خوێندن، خوێندكاران لەماڵەوەو لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە وانەكانیان دەخوێنن.

ئەو بەرپرسەی شەنگەهای، هۆكاری بڕیارەكەیانی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەڕاندەوە، كە بەشێوەیەكی بەرفراوان لە وڵاتەكەیاندا بڵاوبووەتەوەو هەزاران كەسی تووشكردووەو سەدان كەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆكی لیژنەی خوێندن لە شاری شەنگەهای ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوە، هەر لە قۆنای سەرەتایی تاوەكو زانكۆكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن