كەشتییەكی توركیا لە لیبیا تەقێندرایەوە

جیهان

18/02/2020     ژمارەی بینراو 627

كەشتییەكە بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی باركردبوو

راچڵەكین

كەشتییەكی پڕ لە چەك و تەقەمەنیی توركیا دوای گەیشتنی بۆ بەندەرێكی لیبیا، لەلایەن هێزەكانی ئەو وڵاتەوە تەقێندرایەوە.

ماڵپەڕی سكای نیوز بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 18-2-2020 هێزەكانی سوپای نیشتمانیی لیبیا بە سەرۆكایەتی خەلیفە حەفتەر، هێرشی كردە سەر كەشتییەكی بارهەڵگری توركیا، كە لە بەندەری تەرابلوس لەنگەری گرتبوو.

ماڵپەڕەكە ئاشكرایكردووە، كەشتییەكەی توركیا بارێكی چەك و تەقەمەنی هەڵگرتبوو بۆئەوەی رادەستی گروپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی فایز سەراج-ی هاوپەیمانی ئەنكەرەی بكات.

بەگوێرەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، كەشتەییەكەی توركیا لەدوای بۆردومانكردنی، ئاگری لێ بەرزبوویەوەو ئەو چەك و تەقەمەنییەشی باری كردبوو، سەرجەمیان تەقێندرانەوە.

پێشتریش هەریەك لە نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی فەرەنسا، بەناڕاستەوخۆ حكومەتی توركیایان تۆمەتباركردبوو بە پابەندنەبوون بە بڕیارەكانی پەیوەست بە ئاساییكردنەوەی دۆخی لیبیاو بەردەوامبوونی لە ناردنی چەك و تەقەمەنی و چەكدار بۆ ئەو وڵاتە.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن