دوو تۆمەتبار بە 8 كلیۆ ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن

کوردستان

18/02/2020     ژمارەی بینراو 515

راچڵەكین

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری بە رەگەز ئێرانی و دەستبەسەرداگرتنی 8 كیلۆ ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت، كە لەناو بزوێنەری شۆفڵدا شاردرابوونەوە.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، كە ئەمڕۆ 18-2-2020 بڵاویكردووەتەوە، تیایدا هاتووە، بەهەوڵی ئەفسەرو كارمەندەكانیان، توانراوە دەستبەسەر پێنج كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاك و سێ كیلۆ لە جۆری كتامین-دا بگیرێت.

راگەیاندراوەكە، ئاشكرایكردووە، ماددە هۆشبەرەكان لەناو (پولی و شەفت)ی بزوێنەری شۆفڵێكدا شاردرابوونەوەو دەیانویست لە ڕێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە، ڕەوانەی وڵاتی كەنەدای بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان باسی لەوەشكردووە كە دوو تۆمەتباری بە رەگەز ئێرانی دەستگیركراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن