دەرمانی دژە كۆرۆنا لە هەرێم بەرهەمهێنرا

تەندروستی

07/07/2020     ژمارەی بینراو 1201

راچڵەكین

كۆمپانیایەكی دەرمانسازی لەشاری هەولێر، رایگەیاند دەرمانی دژە ڤایرۆسیان بۆ چارەسەركردنی توشبووانی كۆرۆنا بەرهەمهێنا.

میدیاكانی نزیك لە پارتی لەسەر زاری دكتۆر شاخەوان زاهیر، بەڕێوەبەری ماركێتینگ و پەرەپێدان لە كۆمپانیای ئاوامێدیكا، بڵاویانكردووەتەوە ، كۆمپانیاكەیان بە هاوكاری سەنتەرە پسپۆڕییە جیهانییەكان، بەسەركەوتوویی دەرمانی دژە ڤایرۆسی (Favipiravir) بەرهەمهێناوە، كە بۆ چارەسەری توشبووانی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-١٩) بەركاردەهێنرێت.

ئەو پزیشكە باسی لەوەشكردووە، یەكەم بڕی دەرمانەكە بۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق نێردراوە، بۆ ئەوەی بەسەر سەرجەم ناوەندەكانی چارەسەركردنی كۆرۆنا دابەش بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن