تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە

کوردستان

18/02/2020     ژمارەی بینراو 304

هیچ زانیارییەك لەبارەی گەنجەكە نییە

راچڵەكین

لەسەر شاخی سەیدسادق تەرمی گەنجێك دەدۆزرێتەوەو قایمقامی قەزاكەش ئاشكرایدەكات، گەنجەكە هیچ ناسنامەیەكی پێ نییەو پێدەچێت خۆی كوشتبێت.

دیاری رەفیق، قایمقامی سەیدسادق رایگەیاند: ئەمڕۆ 18-8-2020 تەرمی كوڕێكی گەنج لەسەر شاخی سەیدسادق دۆزراوەتەوە، كە بەگوێرەی لیكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، پێدەچێت خۆی كوشتبێت.

وتیشی: گەنجەكە ناسنامەی پێ نەبووە، تائێستاش هیچ زانیارییەك لەبارەی گەنجەكە یاخود كەسوكارەكەیەوە لە بەردەستدا نییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن