راچڵەكین
پارێزگاری ھەولێر، هۆشداری لە مەترسیی دۆخی پارێزگاكە دەدات بەهۆی تەشەنەكردنی پەتای كۆرۆناو رایدەگەیەنێت: ئەگەر هاووڵاتییان پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی نەبن، پێشبینی دەكەین كارەسات رووبدات.
فرسەت سۆفی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: "ھەولێر بەرەو دۆخێكی نەخوازراو و ناخۆش دەڕوات، لەسەر ئەو بنەمایەش، ماوەی شەش رۆژ قەدەغەی ھاتووچۆی تەواوەتیمان راگەیاند".
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە ئەو قەدەغەی هاتووچۆیە ئەنجامێكی باشی ھەبوو، بەڵام بەهۆی پابەند نەبوون بە رێكارەكان و تێكەڵبوون و نەبەستنی ماسك، جارێكی دیكە ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزبووەوە.
پارێزگاری هەولێر هۆشداریدا ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بڕوات، ناتوانرێت ھەموو تووشبووان لە نەخۆشخانەكان بخەوێندرێن، وتی:" ئەوەی لەسەر ئێمە بوو وەك حكومەت كردوومانە، ئێستاش ئەركی ھاووڵاتییانە خۆیان بپارێزن".
بەوتەی پارێزگاری ھەولێر، دۆخی پارێزگاكە مەترسیدارەو ئەگەر هاووڵاتیان خۆیان نەپارێزن، رەنگە بەرەو كارەساتێكی گەورە ھەنگاوبنێن.