هەولێر.. گەنجێك برایەك و زڕدایكی خۆی كوشت

کوردستان

08/07/2020     ژمارەی بینراو 515

راچڵەكین

بە تۆمەتی كوشتنی برایەك و زڕدایكی، پۆلیسی هەولێر گەنجێكیان دەستگیركردو رادەستی دادگایان كرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش ئاگاداركردنەوەی ھێزەكانیان لە روودانی شەڕێك لەنێوان بنەماڵەیەكدا لە كۆمەڵگای قوشتەپەو كوژرانی دوو كەس لە شەڕەكەدا، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد كردو لە كاتكۆ 4ی بەیانی، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ع.ج.ئ) دەستگیر كرد، كە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەڵسابوو بە كوشتنی برا و زڕدایكی خۆی.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە تۆمەتبارەكە دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپیێ ماددە (406) لە یاسای سزادان بەند كرا و درایە دادگا.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن