نزیكەی 300 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركران

کوردستان

08/07/2020     ژمارەی بینراو 384

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ئاماری 24 كاتكۆی رابردووی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوەو بەگوێرەی راگەیاندراوێكیش، 294 توشبووی نوێ و 11 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە.

دەقی راگەیاندراوەكە:

راگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (١٣٤)

1. كەرەنتین: (٥١٥ هاوڵاتی نوێ لە كەرەنتین)
١٢٨٧ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٢٣ شوێنی جیاواز (٢٢٠ هەولێر)،(١٦٤ سلێمانی)، (٩٠٣ دهۆك).
2. پشكنین: (٢٢٤٧ پشكنینی نوێ)
(٦٤٧ هەولێر)، (٧٥٣ سلێمانی)، (٥٨٢ دهۆك)، (٢١٥ گەرمیان)، (٥٠ هەڵەبجە).
3. تووشبوو: (٢٩٤ تووشبووی نوێ)
(٥٧ هەولێر)
(١١٤ سلێمانی، ٧٤ گەرمیان)
(٢٩ دهۆك)
(٢٠ هەڵەبجە)

4. چاكبوون: (١٤٠ چاكبوون)
(١٠١ هەولێر)
(١٨ گەرمیان)
(١١ ڕاپەڕین)
(٥ دهۆك)
(٥ هەڵەبجە)

5. مردن: (١١ مردن)
(٤ هەولێر)
(٣ سلێمانی)
(٤ گەرمیان)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین ١٧٥٦٧ هاوڵاتی (١٦٢٨٠ دەرچوو)
پشكنین ١٥١٩٩٥ (٦٧١٠٨ هەولێر، ٤٩٥٢٥ سلێمانی، ٣٤٠٦٤ دهۆك، ١٢٩٨ هەلەبجە)
تووشبوون ٨٤٢٨ (٢٠٠٨ هەولێر، ٥٩٢٩ سلێمانی، ٢٥٧ دهۆك، ٢٣٤ هەلەبجە)
چاكبوون ٣٠٠٨ (١٣١٥ هەولێر، ١٤٠١ سلێمانی، ١٧٣ دهۆك، ١١٩ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٥١٣٨ (٦٥١ هەولێر، ٤٢٩٢ سلێمانی، ٨٤ دهۆك، ١١١ هەلەبجە)
مردن ٢٨٢ (٤٢ هەولێر، ٢٣٦ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٨ تەمووز ٢٠٢٠

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن