راچڵەکین-
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، دوای تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبوونه‌ته‌وه، حه‌وت ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه به پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، حه‌وت ملیۆن و سێ هه‌زار و ١٦٠ تووشبوو له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا چاكبوونه‌ته‌وه.
بە پێی ئامارەکان ئەم ١٠ وڵایە زۆرترین رێژەی چاکبوونەوەیان تێدا تۆمارکراوە:
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا (یه‌ك ملیۆن و ٣٧٩ هه‌زار و ٤٥٠)، به‌ڕازیل (یه‌ك ملیۆن و ١١٧ هه‌زار و ٩٢٢)، هیندستان (٤٧٦ هه‌زار و ٥٥٤)، رووسیا (٤٧٢ هه‌زار و ٥١١)، چیلی (٢٧١ هه‌زار و ٧٠٣)، ئێران (٢٠٩ هه‌زار و ٤٦٣)، پێرو (٢٠٤ هه‌زار و ٧٤٨)، ئیتاڵیا (١٩٣ هه‌زار و ٦٤٠)، توركیا (١٨٧ هه‌زار و ٥١١) و ئه‌ڵمانیا (١٨٢ هه‌زار و ٧٠٠).
ئەمە لە کاتێکدایە تاکو ئێستا ١١ ملیۆن و ٤٨٩ هه‌زار و ٩٧٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٥٤٩ هه‌زار و ٦١٦ كه‌س.