زاخۆ؛ پاسەوانێكی سنوور بەسەختی برینداربوو

کوردستان

09/07/2020     ژمارەی بینراو 330

راچڵەكین-

لەناحیی باتیفا-ی سەر بەقەزای زاخۆ، بۆمبێك بە یەكەیەكی هێزەكانی پاسەوانی سنوور تەقیەوەو زیانی گیانی لێكەوتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بۆمبێكی چێندراو بە ئەندامێكی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی زرێزە لەناحیەی باتیفا تەقیەوەو بەگوێرەی زانیاریەكان بەهۆی تەقینەوەكە، ئەو ئەندامەی پاسەوانی سنوور بەسەختی برینداربووە.

ناحیەی باتیف سەر بەقەزای زاخۆیەو لە 27 گوند پێكهاتووە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا 13 گوندی سەر بەناحیەكەیان بەچڕی بۆدرومانكرد، جگە لەوە هێزێكی زۆری سوپای توركیا هاتوونەتە سنووری ناحیەكە.

لەچەند رۆژی رابردووشدا هێزەكانی پاسەوانی سنوور سێ خاڵی سەربازیان لە سنووری ناحیەی باتیفا جێگیركردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن