پارێزگاری سلێمانی لەبارەی درێژكردنەوەی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بۆ راچڵەكین دەدوێت

کوردستان

09/07/2020     ژمارەی بینراو 430


راچڵەكین-

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمرۆ لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكان رێكاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگاكە دەردەكات.

لە رۆژی ٢٠-٦-٢٠٢٠وە تائێستا لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بە سێ قۆناغ چەندین بڕیاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەركردووە، سبەینێ هەینی ١٠-٧-٢٠٢٠، كۆتا رۆژی ئەو ریكارانەیە كەدواهەمین جار راگەیەندرا.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩-٧-٢٠٢٠، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە راچڵەكین-ی راگەیاند:" بەشێكی ئەو رێكارانەی پێشتر گیراونەتە بەر درێژدەكرێنەوە، بەشێكیشیان بە رێنمایی و خۆپارێزی توندەوە هەڵدەگیرێن، ئێستاش لیژنەی باڵای باڵای ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی سەرقاڵی نووسینی ئەو رێكارانەن و ئێوارەی ئەمڕۆ رایدەگەیەنین."

بە پێی زانیارییەكانی راچڵەكین، تەندروستی سلێمانی پێشنیاری كردووە بۆ ماوەی یەك هەفتەی دیكە پشووی فەرمانگەكان لە سلێمانی درێژ بكرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن