پێشمەرگە دێرینەکان دوا مۆڵەت دەدەنە حکومەت

کوردستان

09/07/2020     ژمارەی بینراو 355

راچڵەکین-

پێشمەرگە دێرینەکانی سلێمانی دژی کەمکردنەوە و دواکەوتنی مووچەکانیان گردبوونەوە و مۆڵەتی مانگێکیان دایە حکومەت سەبارەت بە چاککردنی بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩-٧-٢٠٢٠، بەشێک لە پێشمەرگە دێرینەکانى کوردستان لە شەقامى سالم لە شارى سلێمانى گردبوونەوە و رایانگەیاند:" نزیکەى حەوت مانگە تەنها یەک موچەمان وەرگرتووە و داوا دەکەین حکومەت بە زوترین کات بڕیاری لەسەدا ٢١٪ بڕینی مووچەی فەرمانبەران هەڵبوەشێنێتەوە".
 
ئەو پێشمەرگانە مۆڵەتی یەک مانگیان دایە حکومەت بۆ چاککردنی بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند:" ئەگەر لەو ماوەیەدا وەڵاممان نەدرێتەوە گردبوونەوە ناکەین، بەڵکو بە راپەڕینێکی دیکە وەڵامی دەسەڵات دەدەینەوە".
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن