سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان گۆڕدرا

کوردستان

09/07/2020     ژمارەی بینراو 1216

راچڵەكین-

بەبڕیاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سەرۆكی فراكسیۆنی ئەو حزبە لە پەرلەمانی كوردستان گۆڕدرا.

بەگوێرەی بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بێت، زیاد جەبار، كراوەتە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان.

 بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی لەكۆبوونەوەی 1ی ئەم مانگەدا دراوەو نوسراوەكەیان رەوانەی فراكسیۆنی یەكێتی كردوە لە پەرلەمان.

لەدوای دەستبەكاربوونی ئەو خولەی پەرلەمانی كوردستانەوە جەمال حەوێز لەسەر داوای پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمان دەستبەكاربووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن