ژمارەیەک زیندانی لە گەرمیان تووشی كۆرۆنا بوون

کوردستان

09/07/2020     ژمارەی بینراو 251

راچڵەکین-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان دەڵێت:" لە کۆی ٨٠ زیندانی لە گرتوخانەی گەرمیان ٤٨ کەسیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون".

سیروان محەمەد، ئەمرۆ پێنجشەممە ٩-٧-٢٠٢٠، لە لێدوانێکدا بۆ راچڵەکین وتی:" ئەو گرتوخانەیە گرتوخانەیەکی کۆنە ژوورەکانی بچووکن ژمارەیەکی زۆری زیندانی تێدایە، رێنماییەکانی خۆپارێزی تێدا جێبەجێ نەکراوە، هاتوچۆ هەبووە، لەسەر داوای خۆیان دوو تیمی پشکنینمان بۆ ناردن دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت کە ٤٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، کە کارمەندی گرتوخانەکەشی تێدایە".

 دەشڵێت:" ئەوانیش وەک تەندروستی راستەوخۆ تیمی دەرمان رشاندیان ناردووەتە گرتووخانەکە و پاکژکراوەتەوە، ئەوانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن جیاکراونەتەوە بەشێکی کەمیان نیشانەیان هەیە و ئێستا باری تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە و ئێمەش بەردەوام چاودێریان دەکەین".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن