راچڵەکین-
تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە 24 كاتكۆی رابردوودا 221 كەسی دیكە بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 79حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆماركراون.
سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، رایگەیاند، ئەو كەسانەی تاكو ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەته، 12 هەزار و 305 کەس و ژمارەی تووشبووانیش بەرزبووەتەوە بۆ 250 هەزار و 458کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری ئاماژەی بەوەشكرد، رەوشی تەندروستیی سێ هەزار و 324 تووشبوو ناجێگیرە و 212 هەزار و 176 تووشبووش چارەسەریان وەرگرتووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.