وەزارەتی تەندروستی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

09/07/2020     ژمارەی بینراو 357

راچڵەكین-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، هەر هاوكارییەك لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراق یان هەر لایەنێكی نێودەوڵەتی گەیشتبێت، بۆ هەموو شوێنەكان لەسەر هەمان فەرمانی وەزاری و شەفافیەتەوە دابەشكراوە.

پێشتر، رێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بڵاویكردبوەوە، تەنـدروستی عێراق هاوكاری سلێمانی كردووە بەڵام لە هەولێر ئەو هاوكاریانە بردراوەو، نەدراوەتە سلێمانی.

وەزارەتی تەندروستی لەروونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" سەبارەت بە دەرمان و پێداویستی پزیشكی  لە وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ لەلایەن دەزگای (كیمادیا) بە سیستەمێكی ڕاستەوخۆ بۆ كۆگاكانی پارێزگاكان ڕەوانە دەكرێت ئەگەر هاوكاری یان بەشە دەرمانی هەرێمی كوردستان بێت بەهیچ شێوەیەك نایەتەوە هەولێر."

"سەبارەت بە هاوكاریە ماددیەكانی تەندروستی عێراق كە بڕی (٥,٣) سێ ملیار و پێنچ سەد ملیۆن دینار بوو بۆ هەر پارێزگایەك (١) یەك ملیار دینار دانرابوو لەگەڵ (٥٠٠) ملیۆن دینار بۆ دیوانی وەزارەت بەڵام لەسەر فەرمانی بەڕێز جەنابی سەرۆك وەزیرانی هەرێم تەنانەت ئەو بودجەیەش بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی تەرخانكرا بۆ پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین."

وەك لەروونكردنەوەكەدا هاتووە:"  لەگەڵ ئەوەی چەندین جاری تر بوددجەكانی حكەمەتی هەرێمی كوردستان بە بەرزترین ڕێژە بۆ پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین خەرجكراوە سەرەڕای دابینكردنی بوددجەكانی دیكەی زیادەكی تایبەت بۆ سلێمانی كە دواهەمین جاریان دوو هەفتە بەر لە ئێستا بوو بە بڕی (٢) دوو ملیار دینار لە لایەن بەڕێز جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەر ڕەوشی كۆڕۆنا لەم سنوورە دابینكرا، وە بودجەی تایبەت بۆ قەزای دەربەندیخان و قەزای پێنجوێن دابینكراوە لە كاتێكدا هێچ بودجەیەكی تری تایبەت بۆ هیچ پارێزگا و قەزایەكی تر دابین نەكراوە، هەموو ئەو بڕە پارانەش بە نوسراوی وەزارەتی دارایی تەرخان كراوە و دابەشكراوە."

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت:" لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم هاوكاری دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانی لە هەرێمی كوردستان،وەزارەتی تەندروستی بڕیاری دا تەرخان بكرێت بۆ شاری سلێمانی، ئەمە جگە لەوەی هاوكاری و پاڵپشتیكردنی نێوان پارێزگاكان بەردەوام هەیە لە (مناقلە) كردنی هەر پێداویستیەك لە نێوان پارێزگاكان لە پێناو ڕانەوەستانی خزمەتگوزاریەكان وەكو تێستی تاقیگە و پێداویستیە پزیشكیەكان ئەمەش ئەم راستیە دەردەخات كە بۆ خزمەتگوزاری مرۆیی هیچ جیاكاریەك ناكرێت لە نێوان هیچ شوێنێك چونكە بۆ نەخۆش و ‌هاوڵاتیە لە هەر شوێنێك بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن