گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا ژمارەیەكی نوێی تۆماركرد

جیهان

19/02/2020     ژمارەی بینراو 390

راچڵەكین-

تا ئەمڕۆ چوارشەممە 19-2-2020 ژمارەی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان گەیشتووەتە 75 هەزارو 202 كەس.

بەگوێرەی ئاماری ئەو لیژنەیە، لەهەمان كاتدا ژمارەی ئەو كەسانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە نزیك بووتەوە لە دوو هەزار كەس كەس كە زۆرینەیان لەناوچەی هۆبی، پایتەختی هەرێمی ووهانی چین  تۆمار كراون كە بە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئەژمار دەكرێت.

نیشانەكانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوەی سەرمابوونن، كە پێكدێن لە سەرئێشە، ئاو لە لووت هاتن، كۆكە، تا، هەناسەتەنگی، ئازاری جەستە و لەرز، كە هەموو كات بەم شێوەیە سادە نییە، هەندێكجار هۆكاردەبێت بۆ هەوكردنی سییەكان و لوولەكانی هەوا، رەنگە تووشبووەكە بكوژێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن