راچڵەكین ـ
لیژنه هاوبه‌شه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌رمانی زیادكردن و كه‌مكردنی كێش و ده‌رمانه سێكسییەكان ده‌ستپێكرد و ههوڵمهتهكهش به‌رده‌وام ده‌بێت و رێكاری توندی یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گرنه به‌ر.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند" تێبینیمان كردبوو له هه‌ندێك شوێن ده‌رمانی نایاسایی به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه بۆ زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به‌كار ده‌هێنرێن له‌گه‌ڵ ده‌رمانه سێكسییه‌كان ده‌فرۆشرێن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌كو لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و به چاودێری قائیمقامی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانمان ده‌ستپێكرد بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و ده‌رمانه نایاساییانه‌دا، هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ناو شاری سلێمانی له نۆ شوێندا ده‌ستمان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له‌و ده‌رمانانه‌دا گرت و رێكاری پێویستمان له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كانی گرتووه‌ته‌به‌ر".
وتیشی"به‌شێكی ئه‌و ده‌رمانانه له‌ناو دوكانی فرۆشتنی جل و پێڵاودا دانراون و به‌رێگه‌ی جیاواز ده‌فرۆشرێن به هاوڵاتیان".
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی ئاماژه‌ی به‌ش كرد، هیچكام له‌و ده‌رمانانه به كوالێتی كۆنترۆڵدا تێنه‌په‌ڕیون و پشكنینیان بۆنه‌كراوه، هه‌ربۆیه ستیكه‌ریان پێوه نییه.
داوای له هاوڵاتیان كرد پێش هه‌موو شتێك له رێگه‌ی په‌یجه ئۆنلاینه‌كانه‌وه ده‌رمان نه‌كڕن و له هه‌ر شوێنێكیش ده‌رمان ده‌كڕن دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌و شوێنه مۆڵتی هه‌یه و ده‌رمانه‌كه‌ش ستیكه‌ری لێدراوه، چونكه هه‌ر ده‌رمانێك ستیكه‌ری پێوه نه‌بوو نایاساییه.
جەختی لەوەشكردەوە، هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به دوای ئه‌و ده‌رمانانه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت و رێكاری پێویست له‌گه‌ڵ فرۆشیارهكهدا ده‌گیرێته‌به‌ر، هه‌ربۆیه له‌كاتی بینینی فرۆشتنی ده‌رمانی كه‌مكردن و زیادكردنی كێش و ده‌رمانه سێكسێكاندا ده‌ستبه‌جێ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی كاری پێویستی له‌گه‌ڵدا بكرێت.