ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئابوری

11/07/2020     ژمارەی بینراو 691

راچڵەکین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارت و دەستە و سەرۆکایەتییەکانی راگەیاند.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی داریی و ئابورى، ئەمڕۆ شەممە ١١-٧-٢٠٢٠،  سبەینێ یەکشەممە  ١٢-٧-٢٠٢٠، موچەی ١٨ وەزارەت و دەستە و دەزگای مین و کۆمیسۆنی هەڵبژاردن دابەشدەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی ٢١ی مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان بە رێژەی ٢١٪ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم کەمکرایەوە.

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن