ئەفغانستان؛ عەبدوڵا عەبدوڵا ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی رەتدەكاتەوە

جیهان

19/02/2020     ژمارەی بینراو 253

عەبدوڵا عەبدوڵا

راچڵەكین-

كاندیدێكی پۆستی سەرككۆماری ئەفغانستان، ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتەی رەتكردەوەو رایگەیاند:"'ئێمە هەڵبژاردنەكەمان بردووەتەوە."

دوای ئەوەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی ئەفغانستان سەركەوتنی ئەشرەف غەنی لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیدا راگەیاند، عەبدوڵاعەبدوڵا، كە یەكێك بوو لەكاندیدان بۆ پۆستی سەرۆككۆمار، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد:" كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی ئەفغانستان بڕیارێكی دەركردووە كە پێشێلكردنی یاسایە."

وتیشی:" ئەشرەف غەنی بە دەنگی ساختە هەڵبژێردراوەو ئەو ئەنجامانە پەسەند ناكات كە كۆمیسیۆنەكە بڵاویكردووەتەوە."

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی ئەفغانستان، دوێنێ بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو هەڵبژاردنە بڵاوكردەوە كە پێنج مانگ پێش ئێستا ئەنجامدراوە و ئاماژەی بەوە كرد كە سەركۆمار ئەشرەف غەنی بە بەدەستهێنانی لەسەدا ٥٠،٦٤ی دەنگەكان سەرلەنوێ بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردراوەتەوە.

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی ئەفغانستان ئەوەشی خستووەتەڕوو كە سەرۆكی دەزگای جێبەجێكار، عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا بە بەدەستهێنانی لەسەدا ٣٩،٥٢ی دەنگەكان براوەی دووەمی هەڵبژاردنەكە بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن