عێراق؛ 95 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

11/07/2020     ژمارەی بینراو 190

راچڵەكین-

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتكۆی رابردوودا، دوو هەزار و 734 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و 95 كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەكردووە، لەهەمان ماوەدا هەزار و 699 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتە روو كە كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە 75 هەزار و 194 كەس و لەو ژمارەیەیش سێ هەزار و 55 كەس گیانیان لەدەستداوە و 43 هەزار و 79ی دیكەش چاكبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن