ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە

کوردستان

19/02/2020     ژمارەی بینراو 479

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆگرامی ئەو حزبە كۆدەبێتەوە.

شادومان مەلا حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، بەماڵپەری فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە:"پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 19-2-2020، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە."

وتیشی:" كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن دەبێت لەبارەی پڕۆگرامی حزب."

ماوەی چەند رۆژێكە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژەی هەیە،دوێنێش ئەنجومەنەكە بە كۆی دەنگ پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی پەسەندكرد كە لە 77 ماددە پێكهاتووە. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا (لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی) وەك هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان هەڵبژێردران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن