ترەمپ لێبوردنی تایبەتی بۆ ١١ سزادراو دەركرد

جیهان

19/02/2020     ژمارەی بینراو 355

راچڵەكین-

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لێبوردنی تایبەتی بۆ ١١ كەس دەركرد كە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی جیاجیا سزادرابوون. 

كۆشكی سپی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 19-2-2020 بڵاویكردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری "لێبوردنی تەواو"ی بۆ حەوت سزادراوو، بڕیاری سووككردنی سزاشی بۆ چوار سزادراوی تر واژوو كردووە. 

لەنێو ئەو سزادراوانەی بڕیاری لێبوردنی تەواوەتیان بۆ دراوە هەریەك لە ( بێرنارد كەریك)ئەفسەری پێشووی فەرمانگەی پۆلیسی نیویۆرك، كە بەهۆی فێڵكردن لە وەرگرتنی باج و درۆكردن لەمیانی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بە چوار ساڵ زیندانیكردن سزرادرابوو، میكائیل میلكەن- یەكێك لەسەرمایەدارانی ئەمریكا كە بەتاوانی "بازرگانی زانیاری ناوخۆ، سزدرابوو. 

لەنێو ئەو سزادراوانەی تریش كە سزاكانیان سووك كراوە، رۆد بلاگۆڤیچ، فەرمانڕەوای پێشووی ویلایەتی ئیلینۆی، دێت كە بەتاوانی پێدانی بەرتیل بۆ كورسی ئەنجوومەنی پیران سزادرابوو، بەجۆرێك ماوەی سزای زیندانیكردنی ناوبراو لە ١٤ ساڵەوە كەم كراوەتەوە بۆ هەشت ساڵ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن