تەلەعفەر؛ گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە بیرێكدا دۆزرایەوە

کوردستان

19/02/2020     ژمارەی بینراو 242

راچڵەكین-

گۆڕێكی بە كۆمەڵ لەنێو یەكێك لە بیرەكانی قەزای تەلەعفەردا دەدۆزرێتەوە، جیا لەو روفاتانەی لەنێو ئەو بیرەدان، تەرمی نزیكەی 30 كوردی ئێزدیی تێدایە.
 
بەوتەی قایمقامی قەزای تەلەعفەر، نزیكەی هەزار كەس لەسەردەمی داعشدا خراونەتە نێو ئەو بیرەوە، تەنانەت بە زیندووێتی و بە دەستی بەستراوەوە خەڵكیان فڕێداوەتە نێو ئەو بیرە. 
 
بە وتەی رزگاربوویەكی دەستی داعش لە تەلەعفەر، لەنێو ئەو گۆڕە بە كۆمەڵەدا نزیكەی 20 بۆ 30 كوردی ئێزدی هەن كە لەلایەن داعشەوە بە تۆمەتی بەكارهێنانی مۆبایل و چەند تۆمەتێكی دیكە خراونەتە نێو ئەو بیرەوە و هەموویان گەنج بوون. وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.  
 
قوڵیی ئەو بیرە لە رابردوودا 150 مەتر بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی داعش ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیەی كوشتووە یان بە زیندووێتی فڕێی داونەتە نێو ئەو بیرەوە و خۆڵی بەسەردا كردوون، ئێستا قوڵییەكەی تەنیا 20 مەتر دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن