لەدوو ناوچەی هەرێم سەدان پارچە تەقەمەنی دۆزرانەوە

کوردستان

13/07/2020     ژمارەی بینراو 391

راچڵەكین

لە دوو ناوچەی هەرێمی كوردستان، سەدان پارچە تەقەمەنی لەلایەن تیمەكانی كاروباری مین-ەوە دۆزرانەوەو لەناوبران.

ئەمڕۆ 13-7-2020، لەهەردوو ناحیەی مەیدان و برادۆست، بە سەدان تەقەمەنی و گولـلەی كاتیۆشا لەلایەن تیمە تایبەتەكانی لەناوبردنی تەقەمەنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین، هەڵگیرانەوەو دواتر لەناوبران.

لەوبارەیەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لەگەرمیان رایگەیاند، لە چالاكییەكی تایبەتدا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان ، تیمەكانیان هەستان بە كۆكردنەوە و لەناوبردنی (٢٤١) پارچە تەقەمەنیی جۆراوجۆر، كە لە جبەخانەیەكی كۆنی سەربازی لە سەر شاخی بەمۆ لە ناحیەی مەیدان دۆزرانەوە.

هاوكات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لەهەولێر بڵاویكردەوە، تیمەكانیان ژمارەیەك پارچە تەقەمەنییان لە ناوچەی برادۆست هەڵگرتەوە، كەمەترسیان بۆ هاوڵاتیان دروست كردبوو، پێكهاتبوون لە گولـلەیەكی كاتیۆشاو گولـلەیەكی 120ملیم و یەك مین لەجۆری (VS.50 ).

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن