سكاڵا لەسەر سێ پەرلەمانتاری پێشووی عێراق تۆماردەكرێت

عێراق

13/07/2020     ژمارەی بینراو 259

راچڵەكین

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەتۆمەتی خۆناساندنیان وەك پەرلەمانتاری ئێستا، سكاڵای یاسایی لەسەر سێ پەرلەمانتاری خولەكانی پێشوو تۆماردەكات و داواش لە دادگا دەكات رێكاری یاساییان بەرامبەر بگرێتەبەر.

لە سێ نوسراوی جیادا كە ئەمڕۆ 13-7-2020، لەلایەن ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە ئاراستەی دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ لە بەغدا كراوە، سكاڵای یاسایی لەسەر هەریەك لە نیازی میعمار ئۆغڵو بڕیاری خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەران و باسیمە لوئەی حەسون ئەندامی خولی دووەم و عەبدولقەهار مەهدی ئەلسامەڕائی پەرلەمانتاری خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماركراوە.

ئەنجومەنی نوێنەران ئەو سێ پەرلەمانتارەی پێشووی بەوە تۆمەتبار كردووە كە وەك ئەندامی ئێستای پەرلەمان خۆیان ناساندووەو نوسراوی فەرمییان ئاراستەی وەزارەتەكانی حكومەتی عێراق كردووە، كە بەگوێرەی یاسا رێگەپێدراو نییەو سزای یاسایی لێدەكەوێتەوە.

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داواشی لە دادگای كەرخ كردووە، رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو سێ تۆمەتبارە بگیرێتەبەر و لە ئەنجامەكانی ئاگاداریان بكەنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن