ئەو پزیشك و كارمەندانەی لە رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆرنادا كاردەكەن پاداشت دەكرێن

کوردستان

14/07/2020     ژمارەی بینراو 277

راچڵەكین-

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو پزیشك و كارمەندانەی لەرووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنادا كار دەكەن، سوپاس و پێشخستن-یا بۆ دەكرێت.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشانداوە لەسەر بەخشینی سوپاس و پێشخستن و بۆ یەكەیەكەی ئەو پزیشك و كارمەندانەی لە رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنادا رۆڵیان هەبووە.

وتیشی، وەك لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریاندا هەندێك نەخۆش كە نیشانەی نییە یاخود نیشانەكانی سووكە دەتوانن لەماڵەوەو لەژێر چاودێری پزیشكی تایبەت خۆیان كەرەنتینە بكەن و تێكەڵی كەس نەبن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن