ئەمریكا پێكدادانەكانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیای سەركۆنە كرد

جیهان

14/07/2020     ژمارەی بینراو 265

راچڵەكین-

حكوومەتی ئەمریكا، پێكدادانەكانی سەر سنووری نێوان ئازەربایجان-ئەرمینیای سەركۆنە كرد و داوای لە لایەنەكان كرد رێگای ئاشتیی بگرنەبەر.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" لە لایەنەكان دەكەین دەستبەجێ واز لە بەكارهێنانی هێز بهێنن، بۆ بەرگرتن لە هەڵكشانی زیاتری توندوتیژیی راستەوخۆ پەیوەندی لەنێوانیاندا دروست بكەن و پابەندی ئاگربەست بن''.

" ئەمریكا وەك هاوسەرۆكی رێكخراوی هاریكاریی و ئاسایشی ئەورووپا پێداگرە لەسەر هاوكاربوون بۆ چارەسەری ئاشتییانەی كێشەی ناوچەی شاخاوی كاراباغ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیادا."

رۆژی 12ی ئەم مانگە، سوپای ئەرمینیا لە ناوچەی تۆوز تۆپبارانی پێگەكانی ئازەربایجانی كرد و هەوڵی هێرشكردنی دا، بەڵام كاتێك سوپای ئازەربایجان بەرپەرچیدایەوە زیانی گیانیی لێكەوتەوە و پاشەكشەی كرد.

لە پێكدادانەكە‌دا چوار سەربازی ئازەربایجان گیانیان لەدەستدا كە یەكێكیان پلەی ملازمی یەك بوو، چواری دیكەیش برینداربوون.

سوپای ئازەربایجان-یش پێگە، وێستگەی راداری سەربازیی، كۆگای ئۆتۆمبێل، تانك و زرێپۆشەكانی سوپای ئەرمینیای بۆردومان كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن