ئەمریكا دەستپێشخەرییەكی نوێ ئاراستەی ئێران دەكات

جیهان

19/02/2020     ژمارەی بینراو 448

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

راچڵەكین

ئیدارەی ئەمریكا دەستپێشخەرییەكی نوێ ئاراستەی ئێران دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی نێوانیان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت: ئامادەین بۆ دانسوتان، بەڵام بەو مەرجەی تاران هەڵسوكەوتەكانی ئێستای لە رەگ و ریشەوە بگۆڕێت.

مایك پۆمپیۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، كە ئەمڕۆ 19-2-2020 لەئەدیس ئەبابای پایتەختی ئەسیوپیا ئەنجامیدا، رایگەیاند: ئامادەین لەهەر كاتێكدا بێت، دەست بە دانوستانەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بكەین، بەڵام بەو مەرجەی تاران دەستبەرداری هەڵسوكەوتەكانی ئێستایان بن و لەڕەگ و ریشەوە بیگۆڕن.

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشكرد، وڵاتەكەی بەهیچ شێوەیەك نیازی كەمكردنەوەی گوشارەكانی سەر تاران و سووككردنی سزاكانی نییە، وتیشی: ئێمە پەلەمان نییەو سزا سەپێنراوەكانی سەر ئێرانیش بەردەوام دەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی لەوەشكردەوە، بابەتەكە تەنها پەیوەست نییە بە سەپاندنی سزای ئابوورین بەڵكو هەوڵەكانیان بە ئاراستەی گۆشەگیركردنی ئێرانە لەڕووی دیبلۆماسییەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن