بارزانی: داعش خۆی رێكدەخاتەوەو بەهێز دەبێت

کوردستان

19/02/2020     ژمارەی بینراو 298

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی

راچڵەكین

مەسعود بارزانی هۆشداری لە دەركەوتنەوەو بەهێزبوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش دەدات و رایدەگەیەنێت، تیرۆریستان بۆشایی ئەمنی و ناسەقامگیرییان بۆ خۆڕێكخستنەوە و بەهێزبوونەوەیان قۆستووەتەوە.

سەرۆكی پارتی لە پەیامێكی هاوخەمیدا كە ئەمڕۆ 19-2-2020 ئاراستەی كەسوكاری شەهیدەكانی گوندی چەخماخەی سەر بە شارۆچكەی دووبز لە ڕۆژئاوای كەركوكی كرد، رایگەیاندووە، ئەو ڕووداوەو چەندین ڕووداوی هاوشێوەیش، بە ڕوونی پێشان دەدات كە تیرۆریستانی داعش بۆشایی ئەمنی و ناسەقامگیرییان بۆ خۆڕێكخستنەوە و بەهێزبوونەوەیان قۆستوەتەوە.

بارزانی ئاماژەی بەوەشكرد كە هەڕەشەی تیرۆریستان بۆ سەر ئاسایش و ژیانی خەڵك هەر ماوەو پێویستە بەهەند وەربگیرێت، هەر بۆیە دەبێ هەماهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق و هاوپەیمانان بۆ نەهێشتن و بنبڕكردنی هەڕەشەی تیرۆر، بەردەوام بێت و بەهێزتر بكرێت.

لەئەنجامی پەلامارە تیرۆریستییەكەی شەوی ڕابردووی داعش بۆسەر گوندی چەخماخەی سەر بە قەزای دووبز، چوار هاووڵاتی شەهید و سێ هاووڵاتیی تریش بریندار بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن