وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ ئەنەكەسە كۆدەبێتەوە

جیهان

19/02/2020     ژمارەی بینراو 885

راچڵەكین

وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ وەفدێكی ئەنەكەسە كۆدەبێتەوەو حزبەكانی ناو ئەو هاوپەیمانییە بە نوێنەری شەرعیی كورد لە سوریا وەسفدەكات.

مەولود چاوش ئۆغڵو، لە تویتێكدا، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ وەفدەكەی ئەنەكەسە ئاشكراكردووەو نوسیویەتی: لەگەڵ نوێنەری شەرعیی كورد لە سوریا كۆبوومەوەو پشتگیریی لە رۆڵیان لە هاوپەیمانی نیشتمانیی سوریا و پرۆسەی سیاسی لەو وڵاتە دەكەین.

ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سوریا ناسراو بە (ئەنەكەسە) لەچەند حزب و لایەنێكی رۆژئاوای كوردستان پێكهاتووەو زۆربەی سەركردەكانیان لە شاری ئەستەنبوڵ نیشتەجێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن