وەفدێكی كۆنگرێسی ئەمریكا سەردانی هەرێم دەكات

کوردستان

19/02/2020     ژمارەی بینراو 261

راچڵەكین

وەفدێكی كۆنگرێسی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوەو نێچیرڤان بارزانیش داوایان لێدەكات لەسەر ئاستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە جددی لە مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش بڕوانن.
 
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 19-2-2020، نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ راڵف ئەبراهام ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا و وەفدێكی یاوەری كۆبووەوە، بەگوێرەی راگەیاندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمیش، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی هەرێم وێڕای سوپاسكردنی ئەمریكا بۆ پشتیوانیكردنی لە هێزی پێشمەرگەو خەڵكی كوردستان، جەختی لەوە كردەوە كە مەترسیی داعش دژی هەموو مرۆڤایەتییە، بۆیە بەپێویستی زانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە جیدی سەیری سەرهەڵدانەوەی ئەو مەترسییە بكات.
  
لە كۆبوونەوەكەدا چەند تەوەرێك گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، لەوانە بەهاناوەهاتنی ئاوارە و پەنابەران لە هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكان بێ جیاوازی لەلایەن دەزگاكانی هەرێمی كوردستان و سەرهەڵدانەوەی مەترسییەكانی داعش، بەردەوامیی پشتگیریكردنی پێشمەرگە، هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاجیاكاندا و دۆستایەتیی بەهێزی خەڵكی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن