راچڵەکین-
هاونیشتمانی ئازیز...
خوشک و برای بەڕێزم...
ئەو دەرمانەی کە ئێستا لە کوردستان بەردەستە، بەناوی (فاڤیپیراڤیر) پێشتر لە چەند ووڵاتێکی تر بەکارھاتووە کە دەشێ سوودی ھەبێت لە چارەسەری کۆڤید_کۆڕۆنا و کە ھیوادارم کاریگەریی ھەبێت لە کوردستان، لەھەمان کاتدا لە ھەندێ ووڵات ھیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبووە.
تا ئێستا و ئەم دەقەیەش ھیچ دەرمانێکی باوەڕپێکراوی ڕەسمی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی بۆ کۆڕۆنا_کۆڤید نەدۆزراوەتەوە و ئەوانەی تا ئێستا باس دەکرێن، تەنھا ئەنجامی لێکۆڵینەوەن و بە گشتگیریی پشتڕاست نەکراونەتەوە، واتا ئەو حەبی فاڤیپیراڤیرە، چارەسەری دژە کۆڕۆنا نییە بە ڕەسمیی، دەشێ لە ھەندێ کەسی تووشبوو بە ڤایرەسەکە سوودی ھەبێت و لەھەندێ کەس نەیبێت.
تکا دەکەم لە خۆتانەوە ئەو حەبە لە دەرمانخانەکان مەکڕن و مەیخۆن تا پزیشکی پسپۆڕی تایبەت نەینووسێت! ئەم حەبە لێکەوتەی سلبیی ھەیە و بێ ئامۆژگاریی پزیشک نەکەیت وەریبگریت و بەوە نەخەڵەتێیت کە ئەو حەبە چارەسەری کۆتایی کۆڕۆنا ڤایرەسە، چونکە دووبارەی دەکەمەوە دەشێ سوودی ھەبێت و دەشێ ھیچ سوودی نەبێت، ئەوە پێویستی بە لێکۆڵینەوە ھەیە تا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت. لە ھەموو بوارێکدا، پرس بە پزیشکی پسپۆڕ بکە پێش بەکارھێنانی.
د.زانا دزەیی
پسپۆڕی ھەناو