‎ ڕوونكردنەوەیەك لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی كۆسرەت ڕەسول عەلی

کوردستان

19/02/2020     ژمارەی بینراو 1931

راچڵەكین

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی كۆسرەت ڕەسول عەلی، روونكردنەوەیەك سەبارەت بە رێككەوتنی نهێنی بۆ دانانی دوو هاوسەرۆك بۆ یەكێتی، بڵاودەكاتەوەو سەرجەم ئەو دەنگۆیانەش رەتدەكاتەوە كە لەو بارەیەوە بڵاوبوونەتەوە.

 

دەقی روونكردنەوەكە:

هەڤاڵان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی 

‎بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی

‎ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

‎جەماوەری خۆڕاگری كوردستان

‎لە دوێنێوە دەنگۆیەك بڵاوبۆتەوە گوایە هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول سەرۆكی ئەنجومەنی  باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی ڕەزامەندبووە و ڕێككەوتنی نهێنی لەژوورە تاریكەكان ئەنجامداوە بۆ هەڵبژاردنی دوو هاوسەرۆك بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

‎لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە جەنابی كاك كۆسرەت هیچ ڕێككەوتنێكی نهێنی ئەنجام نەداوە و هەمیشە لەگەڵ تەبایی و یەكڕیزی نێوان هەڤاڵانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەو ڕای وایە ئەمڕۆو ئایندەی یەكێتی پێویستی بە هەموو هەڤاڵانەو دەبێ هەموو پێكەوە كاربكەن بۆ سەرخستنی یەكێتی و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی كوردستان.

‎نووسینگەی ڕۆژنامەوانی
‎كۆسرەت ڕەسول عەلی


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن