وەفدێكی یەكێتی لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی كۆبووەوە

کوردستان

19/02/2020     ژمارەی بینراو 288

راچڵەكین

ئەو وەفدەی یەكێتی كە دوێنێ بە سەرۆكایەتی حاكم قادر حەمەجان سەردانی هەریەك لە پارتی و گۆڕانی كرد، ئەمڕۆش سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی كردو لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی باڵای ئەو حزبە كۆبووەوە.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 19-2- 2020، حاكم قادر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وەفدێكی یاوەری، سەردانی بارەگای مەڵبەندی سلێمانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانی كردو لەلایەن ژمارەیەك بەرپرسی باڵای ئەو حزبە پێشوازیان لێكرا.

سەبارەت بەناوەرۆكی كۆبوونەوەكەش، حاكم قادر رایگەیاند: ئامانجمان لەسەردانی لایەنە سیاسیەكان ئەوەیە كە هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان پێویستمان بەڕێكسختنەوەی ماڵی كوردە، هەموان تەئكید لەوەدەكەینەوە یەكڕیزی گەلەكەمان و حزبە كوردییەكان ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی ئەم قۆناغەیە، بەتایبەت بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە.

وتیشی: نەخشەڕێگەی ئێمە وەك یەكێتی لەرابردوو، ئێستاو داهاتووشدا هەمان سیاسەت و بەرنامە دەبێت بۆ خزمەتی كۆمەڵگەكەمان، لەگەڵ بوونی دیدو بۆچوونی جیاواز، بەڵام لەسەر مەسەلە نەتەوەییەكان ئەركی هەموومانە پێكەوە بین.

وەفدەكەی یەكێتی، دوێنێ سەردانی هەریەك لە بارەگای لقی چواری پارتی و مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانی كردو لەگەڵ بەرپرسانی هەردود حزب كۆبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن