هەرێم رێوشوێنێك لەدژی ئێران دەگرێتەبەر

کوردستان

19/02/2020     ژمارەی بینراو 424

راچڵەكین

لەدوای گیانلەدەستدانی دوو هاوڵاتی ئێرانی بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رێوشوێن بەرامبەر هاتنی هاوڵات لەو وڵاتەوە بۆ هەرێم تونددەكات و رێگە نادات هیچ كەسێك بەبێ پشكنین بێتە ناو هەرێمەوە.

محەمەد مەلا قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ڕایگەیاند، "هیچ كەسێك بەبێ پشكنین نایەتە ناو هەرێمەوەو دەبێت دڵنیا بینەوە لە سەلامەتی تەندروستی، پاشان ڕێگەی پێدەدرێت".

وتیشی، "ئەو هاوڵاتییانەی هەرێمیش كە چوونەتە ئێران، پشكنینی تەواویان بۆ دەكرێت، پاشان ڕێگەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو ئەو كەسانەی لەو وڵاتانە دێنە هەرێم كە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە، سەرەتا جیادەكرێنەوە و پشكنینیان بۆ دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن