ڤایرۆسی كۆرۆنا زەبرێكی كوشندە لە ئەپڵ دەدات

ئابوری

19/02/2020     ژمارەی بینراو 710

ئەپڵ بەهای پشكەكانی دابەزی

راچڵەكین 

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زیانێكی گەورە لە كۆمپانیای ئەپڵ دەدات و لە یەك رۆژدا 45 ملیار دۆلار لە بەهای پشكەكانی كەمدەكاتەوە.

ئەمڕۆ 19-2-2020 لەمیانەی ئاڵوگۆڕی پشكەكانی كۆمپانیا گەورەكانی جیهان، كۆمپانیای ئەپڵ-ی زەبەلاحی تەكنۆلۆجیای ئەمریكی، بەهای پشكەكانی بەرێژەی 3% دابەزی، بەو هۆیەشەوە بڕی زیانە داراییەكانی گەیشتە 45 ملیار دۆلار.
ئەو زیانە گەورەیەی كۆمپانیا ئەمریكییەكە، لەدوای راگەیاندراوێكی هات كە ئاماژەی كەمبوونەوەی قازانجە داراییەكانی كردبوو بەهۆی كاریگەریی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

ئەپڵ لە راگەیاندراوەكەیدا، ئاشكراشیكردبوو ئاستی خواست لەسەر بەرهەمەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوە، ئەمەش وادەكات كۆی قازانجەكانی بۆ خوار ئاستی پێشبینیكراو دابەزێت.

كۆمپانیا ئەمریكییەكە، كە چەند ناوەندێكی فرۆشتنی بەرهەمەكانی لەوڵاتی چین داخستووە، ئاماژەی بەوەكردووە كە كەمبوونەوەی فرۆشییەكانی بەرهەمی ئایپاد، زۆرترین زیانی لە كۆی قازانجە گشتییەكانی داوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن