ماوەی نێوان درەختەکان
ڕاچڵهكین-
بەداخەوە کە جوتیارانی ئێمە زۆر بەشێوەیەکی نازانستی بڕیار لەسەر دیاری کردنی ماوەی نێوان درەختەکان دەدەن بێ ئەوەی ڕەچاوی لایەنی زانستی بکەن ، کاتی پێگەشتنی بەرهەمەکەی گەر بەرهەمی کەم بوو یەکسەر پەنا دەباتە بەر سەمادی کیمیای ، ئەگەر تۆ لەبنەڕەتدا باخەکەت بەشێوەی زانستی دابمەزرێنی لەدوایدا مەسرەفێکی کەمتر دەکەیت و قازانجازێکی زیاتر ، بۆیە ئهگهر دهتهوێت باخێکی نمونەی و سەرکەوتوو دابمەزرێنێت دهتوانیت ئهم خاڵانه جێ بهجێ بكهیت:
ئەو هۆکارانەی ماوەی نێوان درەختەکانی دیاری دەکەن ئەمانە :
1.قەبارەی درەختەکە و تەمەنیان .
2.سروشتی گەشەی درەختەکان ( سەری ، داخراو ، لایی ...)
3.ڕێگای پەروەردەکردنی بەکارهێنراو .
4.بە پیتی زەوییەکە .
5.ئاو و هەوا و پلەی گەرمی .
درەخت لەباخدا کەدەچێنرێت پێویستە ماوەیەکی تایبەت هەبێت لەنێوان درەختێک بۆ درەختێکی دیكه ، بۆ ئەوەی گەشەی سەوزی زۆربێت و زیاتر میوە بگرێت ، بەڵام ئەگەر ئەو ماوەیە زیاتر لەپێویست بێت ئەوە بەشێکی زۆر لە زەوییەکه لەدەست دەدرێت و بێ سوود دەبێت و ئەگەر ماوەکەشی لەڕادەی پێویست کەمتر بوو درەختەکان چڕ دەبن لەناو خۆیاندا بەمەش ئەم لایەنە خراپانە ڕوودەدەن .
1.لاوازی گەشەی سەوزی و بەری بەهۆی کەمی خواردەمەنی خاک و ئاو بۆ ئەو هەموو ڕەگە چڕانە و ەم کەڵک وەرگرتن لەتیشکی خۆر بەهۆی سێبەرکردنی گەڵاکان لەیەکتر و لەئەنجامدا کاری ڕۆشنەپێکهاتن ( الترکیب الچوئی ) کەم دەبێتەوە، ئەنجامەکەشی خراپی بەرەکە و کەمیی بەرووبوم دەبێت .
2.کردارە کشتوکاڵیەکانی وەکو چنین و بەرگریی کردن لەنەخۆشی و هەڵپاچین و کێڵان بەگرانی ئەنجام دەدرێن .
3.بەئاسانی نەخۆشی و مێروو بڵاو دەبنەوە .
ئا :بیلال حمەڕەوف