راچڵه‌كین- سپۆرت
گۆڤاری فرانس فوتبۆل به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین "بالۆن دۆر"ی ئه‌مساڵی پۆچهڵهكردهوه, ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی تۆپی پێی تێ كه‌وت دوای بڵاوبوونه‌وه نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
گۆڤاره‌كه رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند كه بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی دروستبوونیه‌وه له ساڵی 1958, ئه‌مساڵ بالۆن دۆر پێشكه‌ش هیچ یاریزانێك ناكه‌ن.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش له تویته‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره هاته ده‌نگ و نوسی: به‌ڵی له بڕیاره‌كه تێده‌گه‌ین, جگه له‌وه‌ش هه‌موان ده‌زانن كێ باشترینه.