ئاماژه‌كان پێت ده‌ڵێن باشترین هاوسه‌رت هه‌یه
ڕاچڵه‌كین-
دیاریكردنی كه‌سێك كه ببێته باشترین هاوڕێ و هاوژین له ژیانتدا بابه‌تێكی ئاسان نییه به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت خاوه‌نی چه‌ند ڕه‌فتارێك بێت مانای وایه تۆ به‌خته‌وه‌ریت و باشترین كه‌س بۆته هاوبه‌شی ژیانت.
1- بێ متمانه نیت و باوه‌ڕت پێده‌كات: دڵنیابه له‌وه‌ی متمانه ته‌نها به شه‌و و ڕۆژێك ده‌ست ناكه‌وێت و دروست نابێت ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ی متمانه‌یان به یه‌كتر هه‌بێت ئه‌وه مانای وایه به ڕاستی یه‌كتریان خۆش ده‌وێت.
2- تۆ پێش سه‌رقاڵیه‌كانی ئه‌ویت: دوای هاوسه‌رگیری بێگومان ئه‌ركی ژن و مێرد قورس و ئاڵۆزتر ده‌بێت، به‌ڵام نرخی هاوسه‌ره‌كه‌ت بزانه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌واوی سه‌رقاڵیه‌كانی بایه‌خ به تۆ ده‌دات و تۆ پێش هه‌موو بابه‌ته‌كانی ئه‌ویت و هیچ كات بیانوی نییه بۆ ئه‌وه‌ی كاتت له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر ببات.
3-- ئازادیت لێ ناسه‌نێته‌وه و ڕێگر نییه له‌وه‌ی به‌ته‌نها كات به‌سه‌ر ببه‌یت: هه‌ندێك ده‌ڵێن" هاوسه‌رگیری وه‌ك زیندان وایه ، به‌ڵام هاوسه‌ری باش هاوسه‌رگیری ده‌كاته كۆشكی پڕ به‌خته‌وه‌ری بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌ك زیندان".
4- كاتێك قسه‌ی خۆشی بۆ ده‌كه‌یت پێده‌كه‌نێت و به دڵخۆشی تۆ دڵخۆشه: هه‌ندێك له هاوسه‌ره‌كان هیچ قسه‌یه‌كی خۆش نیه له نێوانیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌قسه‌كانت دڵخۆشه ئه‌وه مانای وایه تۆی خۆش ده‌وێت.
5-لای ئه‌و هیچ شتێك قورس نییه و ئه‌وه‌ی بته‌وێت ده‌یكات: ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی تۆ به خه‌مباری نه‌بینێت ئه‌وه ده‌كات كه باوه‌ڕ ناكه‌یت.