پاپای ڤاتیکان: كوردستانم له‌بیر نه‌چووه

کوردستان

07/03/2021     ژمارەی بینراو 345

راچڵەکین-

پاپای ڤاتیکان لەکاتی بینینی مەسعود بارزانی رایگەیاند، كوردستانی له‌بیر نه‌چووه‌، دەشڵێت:" ئێوه‌ نه‌ك پێشوازی له‌ من، پێشوازیتان له‌ كریستیانه‌كانیش کرد و له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش ئەوانیشتان پاراست".

ڕۆژی یەكشەممە 7-3-2021 لە شاری هەولێر مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاپای ڤاتیكان و كاتۆلیكەكانی جیهان كرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، مەسعود بارزانی، لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان رایگەیاندووە، شانازی بە فەرهەنگی پێکەوەژیانی گەلی كوردستان دەکەین، فەرهەنگی پێکەوەژیانمان برایەتی و خۆشەویستی زیاتر کردووە، سەردانەکەی ئێوە جێگەی ڕێزی زۆری ئێمەیە".

بارەگاکە بڵاویکردووەتەوە، پاپا فرانسیس بە بارزانی ڕاگەیاندووە: "كوردستانم له‌بیر نه‌چووه‌، ئێوه‌ نه‌ك پێشوازی له‌من، پێشوازیتان له‌ كریستیانه‌كانیش كرد‌، و لەکاتی  هێرشه‌كانی داعش ئەوانتان پاراست و وه‌ك برا پێشوازیشتان لێكردن".


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن