شەپۆلی بارانبارین شارەكانی هەرێم دەگرێتەوەو بەفربارینیش دەستپێدەكات

کوردستان

24/11/2022     ژمارەی بینراو 97

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی شارەكان بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەكاتی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ دەستپێكردنی باران لە كاتەكانی درەنگانی شەو لە زۆربەی ناوچەكان، سەرەتا بە نمەباران دەست پێدەكات و پاشان كاریگەری بارانبارینەكە زیادەكات.

سبەی هەینی، تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەكەوێتە ژێر كاریگەریی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، كە شەپۆلێكی بارانبارینی لێدەكەوێتەوەو لەسەنتەری شارەكاندا بارانبارینی بە لێزمەو هەورە تریشقە دەبێت، كە لەهەندێ ناوچەدا بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو روودەدات.

بارانبارینەكە تا درەنگانی شەو بەردەوامی دەبێت و زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی پێشبینیكراویش لە سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەبێت، بەفریش لەسەر لووتكەی شاخە بەرزەكان دەبارێت و پلەكانی گەرماش بە نزیكەی 5-7 پلە روو لە نزمبوونەوە دەكات.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:

هەولێر     :  17 پلە

سلێمانی    : 16 پلە

دهۆك     :  16 پلە

كەركوك  : 18 پلە

هەڵەبجە   :  17 پلە

زاخۆ      :  17 پلە

سۆران    :  15 پلە

گەرمیان  :  20 پلە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن